دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

15/05/2019‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا، كە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنت، 20 سەنت بەرێژەی 0.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.04 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوت 40 سەنت بەرێژەی 0.7% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.38 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، بەهۆی ئەوەی كێشەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران زیاتربوون.

هـ ـ ح

بەپەلە