راستی ئەو قسەیەی گوایە عادل ئیمام بۆ سەدام حسێن گریاوە (+ڤیدیۆ)

جیهان

19/05/2019‌ 2941 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی میسری عادل ئیمام جەماوەرێكی زۆری لە وڵاتە عەرەبیەكاندا هەیە، بەهۆی ئێسك سووكی و شێوەی كۆمیدیای تایبەت بەخۆی، توایویەتی سەرجەم شێوەزارەكان تێپەڕێنێت، ئەمەش كردویەتی بە رابەری كۆمیدیا لەسەرجەم وڵاتانی عەرەبی، لەهەمان كاتدا نزیكە لە زۆربەی سەركردە عەرەبەكان.

عادل ئیمام لە دیدارێكی پێشوویدا لەگەڵ راگەیانكاری میسری هالە سەرحان باسی یادەوەریەكانی خۆی كردبوو لە شانۆگەری "بودی گارد" لە عێراق، لەكاتی دەسەڵاتی سەرۆكی پێشووتری عێراق سەدام حسێن، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەی "نەوت بەرانبەر خۆراك"ی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكاندا بوو.

ئیمام باسی هەڵوێستێك دەكات لەكاتی هاتنە خوارەوەی بەسەر پلیكانەكانی فڕۆكەكەدا، بایەكی توندی دەهات، یەكێك لەوانەی لەگەڵیدا بوو كلاوێكی كردبووە سەر بۆ ئەوەی پرچی تێك نەچێت، لەو كاتەدا ژمارەیەكی زۆر وێنەگری لێبوە، بەڵام توشی سەرسورمان بووە كاتێ ژمارەیەكی زۆر بەرپرسی عێراقی لێبوەو بەتوڕەیەوە وتویانە بەرێز عادل ئەمە نابێت، بابەتەكە جێی سەرسورمان بووە، دوای ئەوە زانیویەتی كلاوەكە ئاڵایەكی ئەمەریكی لەسەر بووە.

عادل ئیمام قسەی بۆ هاوڕێكانی كردووە، ئەوانەی لەگەڵی بەشدار بوون لە شانۆگەری بۆدی گارد، بۆ كەمكردنەوەی رادەی گاڵتەكردنەكە بەوەی عێراق وڵاتێكی پۆلیسییە، بەتایبەتی دوای ئەوەی چاویان كەوت بە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان ، كە بە شان و باڵای سەدامدا هەڵیان دەدا بەبێ هیچ هۆكارێكی روون، چونكە لێی دەترسان.

ئیمام لە چاوێكەوتنێكی ناوازەدا لەگەڵ هالە سەرحان، كە چەند ساڵێك پێش ئێستا لە كەناڵی روتانای سعودیە پەخش كرا، وتی: ئەوەی وای لێكردووە فیلمی بەناوبانگ (شمس الزناتی) پێشكەش بكات، لەبەرهەمەكانی ساڵی 1991، داگیركردنی كوێت بوو لەلایەن عێراقەوە.

ئەوەشی روون كردووەتەوە هۆكاری گریانی بۆ سەدام حسێن لە پشت پەردەوە، دوای داگیركردنی عێراق هات لەلایەن ئەمەریكاوە لەساڵی 2003، گریانەكە بۆ ئەو نەبووە بەڵكو بۆ حاڵی عەرەب گریاوە.

عادل ئیمام دووپاتیكردووەتەوە سەردانی كوێتی كردووە، لەوێ هەندێ كەس رەخنەیان لێگرتووە بەهۆی ئەوەی سەردانی عێراقی كردووە، بەڵام لە وەلامدا وتویەتی : هونەرەكەمان بۆ گەلانی عەرەبیە نەك رژێمەكانیان.

عادل ئیمام لە 17ی ئەم مانگەدا تەمەنی گەیشتە 79 ساڵ، ماوەیەكیشە دەنگۆ هەیە كە باری تەندروستی خراپەو چەند جارێك نەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێران : حلمی رەسول رەزا