دۆخی لە سوریا و عێراق و قەتەر خراپە
توركیا لەهەڵوێستە ئالۆزە هەرێمایەتییەكان دۆشداماوە

sharpress.net

2045 جار خوێندراوه‌ته‌وه

19/05/2019‌

شارپرێس:
توركەكان و مەبەستی حكومەتەكانی پەیوەندییەكی راستەقینەی دروست كراوی باشی نەماوەتەوە، ئەگەر بە تارادەیەك ئەو پەیوەندییە دروستكراوەی  لەگەڵ سعودیەو ئیمارات و میسر مابێتەوە، بەڵام پێكدادانی بەرژەوەندی و چیرۆكی خاكی لە سوریادا هەیە.

پێدەچێت توركیا موكوڕ بێت وەك رووداوەكانی قوبرس لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو دەربارەی گەڕان بەدوای گازو نەوت لە دەریای ناوەڕاست؛ ئەمەش پێكدادان دروست دەكات لەگەڵ میسرو یونان و باشوری قوبرس.

لەلایەكی ترەوە سزاكانی ئەمەریكا كاریگەری كردووەتە سەر ئابوری توركیا و لەگەڵ ئەوەشدا وای دەبینێ پلانێكی دەرەكی لەسەرە و پێی وایە وڵاتانی كەنداو لەو پلانەدا بەشدارن.

ئەنقەرە بە رێژەیی هێزێكی گەورەی هەیە، بەڵام لە دوای كۆتایی هاتنی ئپمپراتۆریەتی عوسمانیەوە نەكەوتۆتە جەنگێكی راستەوخۆوە، تا ئێستا ململانێكانی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان كۆتایی نەهاتوە و بۆ ماوەی 30 ساڵە بەردەوامە، سەرجەم مانۆرو دەستێوەردانەكانی لە سوریا و باكوری عێراق ئامانجەكانی نەپێكاوە و سەرئێشەی لێ دوورنەخستۆتەوە و رۆڵی پێ نەبەخشیوە لە رواڵەتەكانی ئەزمونی جەنگ، بەڵكو توشی سەرئێشەی زیاتری كردوەو دەیكات لە ئایندەدا.

دۆخی ئەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی فورات و ئیدلب زیاتر بەرەو ئالۆزبوون دەڕوات، لە ئەنجامدا كار دەكات بۆ زیادكردنی درێژیی پەرژینە سنوریەكەی و لە پشتەوە پاشەكشە دەكات، بەڵام پەرژینەكانی توركی و عەرەبی، لەبەرانبەر ئینتەرنێت و كەناڵە ئاسمانیەكان و بیرۆكەكان خۆی راناگرێت، و هیچ لەو ئالۆزی و رق و كینەیە چارەسەر ناكات؛ كە لە رۆژئاوای ئاسیادا روەو زیاد دەكات.

هەبوونی هێزەكانی توركیا لە قەتەر هۆكاری قەڵس بوونی هاوپەیمانی سێ قۆڵی عەرەبیە، لەهەمان كاتدا گرنگی ستراتیجی بۆ قەتەرو ئەنقەرە هەیە.

جگە لەمەش، هەبونی هێزە سەربازی و هەواڵگیریەكانی لە باكوری عێراق گرنگیەكی ئەوتۆی نیە، چونكە سنوردارەو لە پاشەكشەدایە و روەو هەڵكشان ناڕوات، سەرەرای ئەوەش یاریزانێكی گرنگ نیە لە كەركوك و موسڵ. هەروەها رۆڵ و كاریگەریەكانی توركیا لە لیبیا بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆیەو نهێنی و سنودارە.

ئەمەریكیەكان هەندێ بەربەستیان لەسەر رەسمی گومرگی سەپێنراو لەسەر ستیلی توركی و رێژەكەشی زۆر كەمە، وەك هەوڵێك بۆ گۆڕانكاری لە قیبلەنماكەدا.

مشت و مڕ دەربارەی فرۆكەی شەبەحی ئەمەریكی و رۆكێتی ئێس-400 ی روسی تا ئێستا بەردەوامە.

داگیركردنی كوێت و جەنگی دووەمی كەنداو و قۆناغی رووخانی سەدام و جەنگی قاعیدە و داعش لە عێراق كاریگەری نەكردە سەر دۆخی ئێران و توركیا، بەهۆی تایبەتمەندیەكان و تواناكانیان، بەلام ئەوەی لە ئێران روودەدات یەكەمجار كاریگەری لە سەر عێراق دروست دەكات پاشان توركیا..

كەواتە چی؟ 
رۆڵی توركیا دۆشداماوە، ئەگەر رۆڵ و ئیرادەی سەركردایەتی ئەردۆغان نەبوایە لە پاشەكشەدا بوو، گۆڕانكاری رێڕەوەكان واقیعیەو دوور نیە، ئیدانەی توركیا بۆ هێرشی حوسیەكان ئاماژەیەكی روونە.

بەڵام عێراق دەتوانێ هەڵوێست دروست بكات و رۆڵ و پێگەی خۆی بەهێز بكات لە ناوچەكە.. چۆن ؟ بۆ رۆژێكی تر (مەبەستی نوسەر نوسینی بابەتێكی نوێیە)

من پێم وایە بەڵگەی جەنگێكی فراون و گەورە لەبەردەست نییە (بەبێ سۆپرایسی لەناكاو) زیاترە لەوەی لە سێپتەمبەری 2001 روویدا، پێشبینی كردنیشی ئاستەم نییە.

هەموو شتێك روونە، هەرەشەو هۆكارەكان روونن و پێویست بەوردەكاری ناكات، قسەكردنەكە لەسەر بەردێك یان شوێنێك نیە لەسەر هەسارەی مەریخ.

نووسین: وەفیق سامەرایی 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved