شارپرێس:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كه‌م لایه‌ن بوو كه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێككه‌وتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆكرد، به‌ڵام میدیای پارتی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ڕێكخه‌ری پێشووی گۆڕان نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ 15ی ئایار دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه هیچ به‌رپرسێكی پارتی، ته‌نانه‌ت میدیا فه‌رمی و سێبه‌ره‌كانی ئه‌و حزبه‌ش ئاماژه‌یان به‌و ساڵیاده نه‌داوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه گۆڕان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌ك یه‌كێك له‌سێ لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی پێكهێنه‌ری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی واژۆكرد، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش بووه مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆر له‌نێوخۆی بزوتنه‌وه‌كه‌و چه‌ندین هه‌ڵسوڕاو و به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌كه ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و حزبه گرت.
نەوشیروان مستەفا كاتژمێر 8ی بەیانی 19-5-2017 دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە ماڵەكەی خۆیدا لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد، رۆژی دواتریش لە 20-5-2017 لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی زەرگەتەی سلێمانی بەخاك سپێردرا.
نەوشیروان مستەفا پێشتر‌و لە رۆژی 2015/9/22 بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی سەردانی ئەڵمانیای كرد‌و لە28 ی نیسانی 2016 گەڕایەوە هەرێمی كوردستان، كێشەی تەندروستی نەوشیروان مستەفا كە بەهۆیەوە چووەتە دەرەوەی وڵات، پەیوەندیدارە بە نەشتەرگەرییەك كە ساڵی 1987 لە ئەڵمانیا بۆی ئەنجامدراوە.
ڕ . ج