زۆر خواردنەوەی شەربەتە فرێشەكان مردنی پێشوەختەی بەدواوە دێت

تەندروستی

20/05/2019‌ 805 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ‌ دەریخستووە، كە زۆرخواردنەوەی شەربەتە شەكردارەكان مردنی پێشوەختەی بەدواوەدێت، ئەگەر ئەو شەربەتانە لەمیوەی فرێشیش دروست بكرێت.

بەپێی توێژەرانی ئەمریكی خواردنەوەی زۆری شەربەتە فرێشەكان‌و خواردنەوە شەكر زۆرەكان، زیانی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ هەر بەو هۆیەشەوە مردنی پێشوەختەی لێدەكەوێتەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، خواردنەوەی رۆژانە 150 میل لەشەربەتی فرێش زیانی نییە، بەڵام لەو رێژەیە زیاتر بخورێـتەوە، هاوشێوەی خواردنەوە گازی‌و شەكردارەكان زیانی هەیە.

توێژینوەكە، لەسەر 13440 كەس ئەنجامدراوە، كە شەربەتیان بەرێژەیەكی زۆر خواردووەتەوەو رێژەی مردنی پێشوەختەیان تێدا تۆماركراوە.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە لەماوەی شەش ساڵدا لە 1000 حاڵەتی مردن 168 حاڵەیان بەهۆی خواردنی شەربەتەوە بووە.

هـ ـ ح