شارپرێس:
كۆمەڵێك زانا و پیتۆڵی ئەمەریكایی توانیویانەوە ئەو هۆكارە سەرەكییە دیاری بكەن، كە دەبێتە هۆی گەشەندنی شێرپەنجە و گەیشتنی بە قۆناغێكی ترسناك و پێشكەوتوو.
بەپێی ئەوەی پێگەی "livescience" بڵاویكردووەتەوە ئەو زانا و پیتۆڵانە دەڵێن هۆكاری سەرەكی گەشەسەندنی شێرپەنجە بریتییە لە بەدخۆراكی " سیستەمێكی ناتەندرووستی خۆراكی ".
بەجۆرێك زاناكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر دوو توێژینەوەی پێشووتر كردووە كە لەسەر خووی خواردن و گەشەی شێرپەنجە لەلای ئەمەریكییەكان كرابوون ، ئەویش بەپشتبەستن بە كۆمپیویتەری زۆر پێشكەوتوو .
لێكۆڵینەوەكە داتا و زانیاری نزیكەی ٨٠ هەزار كەسی تووشبووی شێرپەنجەی لەخۆ گرتووە ، كە ٥% ی ئەو حاڵەتانە هۆكاری پەرەسەندنی نەخۆشییەكە بۆ خراپی سیستەمی خواردنیان بووە ، ئەوە لەكاتێكدا تەنیا ٦% یان هۆكارەكەی خواردنەوەی كحوول بووە .
كورت و پوخت ، زاناكان گوتوویانە كەمی خواردنی دانەوێلە و میوە و سەوزە و بەرهەمەكانی سپیایی ، هەروەك زیاتر پشتبەستن بە خواردنی گۆشت یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی گەشەسەندنی شێرپەنجە .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی