بەهۆكارێكی سەیر.. ژنێك ئۆتۆمبیلەكەی بەشیاكەی حەیوان دادەپۆشێت

هەمەڕەنگ

27/05/2019‌ 1540 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێك، كە دانیشتووی شاری "ئەحمەد ئاباد"ی هندستانە، بۆ رێگری لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرما، كارێكی سەیری بەئۆتۆمبیلەكەی كردووە.

ئەو ژنە لەرێگەی بەكارهێنانی پاشەڕۆی مانگا، تەواوی ئۆتۆمبیلەكەی داپۆشیوە، كە گوایە بەوە پارێزگاری لەپلەی گەرمای دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە شەپۆلێكی گەرما رووی لەناوچەكانی هندستان كردووەو پلەی گەرما لەسەروو چل‌و پێنج پلەی سەدییەوە تۆماركراوە.

ئەو ژنە دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلەكەی بەپیسایی داپۆشیوە، چەند وێنەیەكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوەو ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە