پارە رێگرە لەچوونی ئەستێرەیەكی مانچستەر بۆ یانەی بایەرن میونیخ

وەرزش

30/05/2019‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی یانەی بایەرن میونیخ دانی بەوەدانا، كە كێشەی داراییان هەیەو ئەوەش رێگرە لەكڕینی چەند یاریزانێك لەهاوینی داهاتوو.

یەكێك لەو یاریزانانەی یانەی بایەرن میونیخ دەیەوێت بكرێت لیروی سانی ئەڵمانی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزییە، بەڵام نرخەكەی گرانەو ئەوەش كێشەی بۆ یانە ئەڵمانییەكە دروست كردووە.

سانی تەمەنی 23 ساڵەو بەنیازە لەیانەی بایەرن میونیخ بڕوات، كە یانەی بایەرنیش خواستێكی زۆری هەیە بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە