داوا لەترامپ دەكرێت جۆن پۆڵتۆن‌و هاوشێوەكانی دووربخاتەوە

جیهان

07/06/2019‌ 723 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیناتۆری ئەمەریكی ریچارد بلاك وای دادەنێت لەسەر سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ پێویستە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی جۆن بۆلتۆن‌و هەندێك بەرپرسی تر، ئەوانەی سیاسەتێكی تایبەت بەخۆیان هەیە لە پەیوەندییەكان دەرەوە، جڵەوگیر بكات.

بلاك لەقسە كرندیا بۆ ئاژانسی نوفوستی روسیی دەڵێت: دەبێ سەرۆك زیاتر توندتر بێت لەهەڵسوكەوتیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئیدارەكەی، بە جدی پێویستە هەندێكیان لەكار دەربكات و لە نێویاندا رێگە لە بۆلتۆن و نمونەكانیان بگرێت، كە مومارەسەی سیاسەتی تایبەت بە خۆیان دەكەن.

بلاك ئەوەی روون كردەوە، دامەزراوەی سیاسەتی دەرەوە لە ناو حكومەتی ئەمەریكیدا هەیە دەیەوێ بە شێوەیەكی سەربەخۆیی كار بكات، هەندێ جاریش بە پێچەوانەی سەرۆكەوە هەڵس و كەوت بكات.

ناوبراو پێی وایە بۆلتۆن نمونەی ئەمەیە، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كاتێ ترامپ فەرمانی بە كشانەوەی هێزە ئەمەریكیەكان كرد لە سوریا ، بۆلتۆن بە پێچەوانەوە رەفتاری كرد.

لەو بارەیەوە وتی : بۆلتۆن بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر لە پۆستەكەیدا ماوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی فەرمانەكانی سەرۆك هەلدەوەشێنێتەوە. ئەو پلانی دانابوو بۆ كودەتای سەربازی لە فەنزویلا، پاشان هەوڵیدا جەنگ دژی ئێران هەلبگیرسێنێ. پێویستە ئەم پیاوە چارەسەری خاوكەرەوەی پێ بدرێت، بۆلتۆن كەسێكی زۆر مەترسیدارە، هەموان و لە نێویشیاندا ئەمەریكیەكان رووبەرووی مەترسیەكی گەورە دەكاتەوە.

بلاك نامەیەكی بۆ ترامپ نوسیوەو داوای لێدەكات رێگە لە بۆلتۆن بگرێت لە هەلگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئێران، و باسی ئەوەی كردوە ترامپ هەلمەتی هەڵبژاردنەكەی لەسەر روونەدانی جەنگ بنیاد ناوە، كەچی بۆلتۆن و وەزیری دەرەوە مایك پۆمبیۆ خەریكی هەڵگیرساندنی ململانێیەكن؛ ملیۆنان ئێرانی تووشی دەردەسەری دەكات.

پێش ئەوە، ترامپ رەتیكردەوە هیچ ناكۆكییەكی لەگەڵ راوێژكارەكانی هەبێت بەتایبەتی بۆلتۆن و پۆمپیۆ دەربارەی دۆسیەی ئێران.

وەرگێران: حلمی رەسول رەزا