52 ساڵ بەسەر وازهێنانی زەعیمدا تێدەپەڕێ
جەمال عەبدولناسر چۆن گەڕایەوە سەر دەسەڵات؟

جیهان

11/06/2019‌ 1114 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێوارەی 9ی یۆنیۆی 1967 جەمال عەبدولناسر وازی لەسەرۆكایەتی هێنا وەك ئەگەرێكی بەرپرسانە بۆ شكستی جەنگی 5ی یۆنیۆی 1967، بەڵام رۆژێك دوای ئەوە پەشیمان بووەوە، دوای ئەوەی ملیۆنەها كەس رژانە سەر شەقامەكان و وازهێنانەكەیان رەتكردەوە.

ئەو رەتكردنەوە میللییە تەنیا وڵاتی میسری نەگرتەوە، بەڵكو خەڵكی هەریەك لەسودان و لوبنان و عێراق و لیبیبا و تونس و سوریاو ئوردنیش ناڕەزایەتییان دەربڕی، تا ئەو رادەیەی عەرەبەكانی تاراوگەش خۆپیشاندانیان ساز كرد وەك رەتكردنەوەیەك بۆ ئەو دەستلەكاركێشانەوەیە.

جەمال عەبدولناسر لە وتاری واز هێنانەكەیدا وتی: ئەمە مانای ئەوەیە ئێمە بەرپرسیارییەتی لێكەوتەكانی ئەم شكستە هەڵناگرین؟ زۆر بە راستگۆیی پێتان دەڵێم :لەگەڵ هەموو ئەو بنەمایانەی هەڵوێستم لەسەر بنیاد ناوە بۆ ئەم پرسە من ئامادەم هەموو بەرپرسیاریەتییەكە هەڵبگرم، من بڕیارم داوە و دەمەوێت هەمووتان هاوكاریم بكەن، بە دلنیاییەوە بڕیارمداوە بەتەواوەتی وازبهێنم لە هەر پۆستێكی فەرمی و هەر رۆڵێكی سیاسی و ئەگەرێمە ریزی جەماوەر، ئەركەكانی خۆم وەك هەر هاوڵاتیەكی تر جێبەجێدەكەم. ئیستعمار وای دادەنێت جەمال عبد الناسر دوژمنییەتی ، ئەمەوێ لەبەرانبەر ئێوە زۆر روونتر بم بەوەی میللەتی عەرەبی هەموویان هەمان بۆچونیان هەیە نەك تەنیا جەمال عبد الناسر".

دیارە هێزە پێچەوانەكانی جوڵانەوەی نەتەوایەتی عەرەبی هەوڵی ئەوە دەدەن وەها وێنا بكەن ئەمە ئێمپراتۆریەتی "عبد الناسرە"، ئەمەش هیچ راست نییە، چونكە هیوای یەكێتی عەرەبی پێش ئەو دەستی پێكردوە و دوای ئەویش هەر دەمێنێتەوە.

لە كۆتایی وتارەكەیدا وتی: بەردەوام پێم دەوتن میللەتی عەرەب دەمێنێتەوە، هەركەسێك رۆڵەكەی هەرچەندێك بێت، هەرچەندێ بەشداری لە پرسی نیشتمانەكەی بكات، ئامرازێكی ئیرادەی میللیە، نەك دروستكەری ئەم ئیرادە جەماوەریە بێت.

جیاوازییەكە ئەوەیە، ئەو گەلەی داواوی مانەوەی عبد الناسری كرد، هەمان ئەو گەلە بوو لە فیبرایەرو نۆڤەمبەری 1968 دژی وەستانەوە و داوایان لێكرد لێپرسینەوە لەو بەرپرسانە بكات كە هۆكاری شكستەكە بوونە بە شێوەیەكی دیموكراتی.

دوای 52 ساڵ لە وازهێنانی عبد الناسر، شرۆڤەكاران وای دادەنێن گەلی میسر لە 9 و 10 یۆنیۆی 1967 دەستلەكاركێشانەوەكەی ناوبراویان رەتكردەوە بۆ ئەوەی شكستە سەربازیەكەی بەرانبەر ئیسرائیل نەبێتە شكستی سیاسی و تەسلیم بوون بە لووت بەرزی ئیسرائیل.

عەرەبەكان ناكۆكن دەربارەی كەسایەتی عبد الناسر، هەروەك لە هەلسەنگاندنی كەسایەتیە عەرەبەكانی تر هەیانە، هەندێك خۆشیان دەیەوێ چاو دەپۆسن لەسەرجەم هەلەكانی، هەندێكیش باس لە هەڵەكانی دەكەن و دەیانەوێ وێنەكەی بشوێنێ، بەلام ئەوەی یارو نەیارەكانی لەسەری كۆكن ئەوەیە؛ پیاوێكە زیادەڕۆیی لە مافە عەرەبیەكان نەدەكرد و رازی نەبوو پلان لەسەر پرسی فەلەستین بكات كە تا ئێستا پرسێكی ناوەندییە لە جیهانی عەرەبیدا.

دوای كۆتایی هاتنی لوتكەی كۆمكاری ولاتانی عەرەبی لە ساڵی 1970، عبد الناسر لە 28ی سیپتەمبەری 1970 دڵی وەستاو كۆچی دوایی و تەرمەكەی لە قاهیرە بە ئامادەبونی 5 ملیۆن كەس بە خاك سپێردرا.

لایەنگرانی لەكاتی ئێستادا بە سیمبولی كەرامەت و یەكێتی و بەرهەڵستكاری ئیمپرلییەتی ئەژمار دەكەن، نەیارەكانیشی بە چەوسێنەرو ستەمكاری دادەنێن، بەوەی حكومەتەكەی مافی مرۆڤی پێشیل كردوە.

بەڵام مێژوونووسان، عبد الناسر بەیەكێك لە كەسایەتیە دیارەكانی مێژووی نوێ ی‌ رۆژهەلاتی ناوەراست لە سەدەی بیستەمدا دادەنێن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا