بە تەمەنی تەنیا 19 ساڵییەوە.. ملیۆنێرێكی نوێ‌ بەهۆی یوتیوبەوە

جیهان

13/06/2019‌ 1299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەنجێكی بەریتانی بەتەمەنی 19 ساڵییەوە لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بووە بەملیۆنێر.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردەوە، ئەو گەنجە ناوی دان لیج داهاتوویەكی گەش چاوەڕێی دەكات، كە لەساڵی 2017وە دەستی بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب كردووە.

ئەو گەنجە بەهۆی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكان، دەستكەوتێكی زۆری هەیەو ئێستا فڕۆكەیەكی تایبەت‌و دوو ماڵی هەیەو لەگەڵ چەندین كاتژمێری دەستی گرانبەها.

لیج لەو بارەوە دەڵێت : دەیەوێت لەداهاتوو بچێتە بواری سەرمایەداری‌و كاری گەورە لەبواری وەبەرهێنان بكات.

هـ ـ ح