گەردەلولی نوێی بیابان
ئەمەریكا چۆن شەڕی ئێران دەكات؟

جیهان

13/06/2019‌ 8271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژێر ئەم ناونیشانەی سەرەوەدا، میخائیل خوداریونوك، لە گۆڤاری –غازیتارۆ- وتارێكی نووسیوە دەربارەی سیناریۆكانی جەنگ دژی ئێران؛ لەلایەن شارەزایانی ئەمەریكیەوە دانراوە، لەگەڵ خاڵە لاوازەكانی.

لە وتارەكەدا هاتووە: تا ئێستا هەڵگیرسانی ململانێی سەربازی نێوان ئەمەریكا و ئێران لە ئارادایە، گرژیەكانی نێوانیان روەو هەڵكشانە، واشنتۆن هێزی زیاتر و كەل و پەلی جەنگی بۆ ناوچەكە دەنێرێت. شارەزایانی پلانی ستراتیجی لە پەنتاگۆن و بەرپرسە هەواڵگیریە پلە بەرزەكان لە ئەمەریكا شرۆڤەی ئەگەری روودانی ململانێ سەربازیەكە دەكەن.

ئەو هێزو چەكانەی ئێران هەیەتی لە ناوچەی كەنداو بەربەست بۆ كەشتیە ئەمەریكیەكان دروست دەكات، بەرگری ئاسمانی ئێران مەترسیەكی راستەقینەیە لەسەر فرۆكەكانی ئەمەریكا، جگە لەوەی جبەخانەی رۆكێتە بالیستی و باڵدارەكان لە رووی پراكتیكیەوە بنكە ئەمەریكیەكان ی سەر بە هێزەكانی ناوەڕاستی ئەمەریكا بەگشتی دەخاتە مەترسیەوە.

بەم شێوەیە، رەنگە نرخی بەرپایوونی جەنگ لەگەڵ ئێران زۆر زیاتر بێت لەوەی وانشتۆن پێشبینی دەكات، لەم روەوە ، جەنراڵی خانەنشین دیف دیبتولا لە هێزەكانی ئاسمانی ئەمەریكا و راگری پەیمانگەی لێكۆلێنەوەی بۆشایی ئاسمان دەڵێ: ئەنجامە ستراتیجیەكان قورس و یەكلاكەرەوە دەبێت لەسەر هێزەكانی ئەمەریكا، و گواستنەوەی هێزەكان لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ ناوچەكە بە شێوەیەكی نهێنی بابەتێكی مەحاڵە.


تا ئێرە، زۆربەی زۆری شارەزا ئەمەریكیەكان، نازانن چۆن دەتوانن سەركەوتنێكی سەرسوڕهێنەر بەدەست دەهێنرێ، لەناو ئەمەریكاشدا ئەوانەی بەرگری لە جەنگ و داگیركاری دەكەن بە شێوەیەكی فراوان نییە، وەك ئەوەی بۆ داگیركاری عێراق هەبوو. زۆربەی پسپۆرەكان هۆشداری ئەوە دەدەن لەئەگەری دانانی پلان و هێرشی چڕ بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا ببێتە هۆی گۆڕینی رژێمی كۆماری ئیسلامی و پاشان چارەسەری ئەوەی رژێمێكی سەر بە ئەمەریكا جێگای بگرێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا