هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی 2027 گەیشتن بە رێککەوتنێکی سەرەتایی

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 762 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیای پارتی بڵاویکردەوە، دوای گەڕێکی چڕ لە دانوستان و گفتوگۆکان، شاندی حکومەتی هەرێم بەغدا لەگەڵ شاندی عێراق گەیشتونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ چارەسەری زۆربەی ئەو پرسانەی پێشتر وەک ئاڵنگاری لە نێوان هەردوو حکومەتدا دەبینران.

میدیای پارتی دیموکراتی کوردستانی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردوەتەوە، لەکۆبونەوەکاندا پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2027 و شێوازی بەڕێوەبردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان تاوتوێ کران.

هاوکات، شاندی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە، سەرەڕای گەیشتن بەم لێکتێگەیشتنە، چاوەرێی گەڕانەوەی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت کە لە ئەمەریکایە بۆ واژۆکردنی کۆتایی ڕێککەوتننامەکە.

بڕیارە بە گەڕانەوەی وەزیری دارایی عێراق، ڕێککەوتننامەی کۆتایی سەبارەت بە دیاریکردنی پشکی هەرێم و شێوازی بەڕێوەبردنی داهاتەکان بە فەرمی واژۆ بکرێت.