شارپرێس:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق له‌به‌غدایه، میدیایه‌كی عێراقیش ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد‌و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وزیرانی عێراق كۆبوه‌وه، به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم، نێچیرڤان بارزانی به عه‌بدولمه‌هدی وتووه:"تۆ سه‌رۆكی منی، ئاماده‌م به‌یه‌ك په‌یوه‌ندی بگه‌مه به‌غدا له‌هه‌ركاتێكدا بێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و میدیا عێراقییه بارزانی وتویه‌تی:"به‌غدا پایته‌ختمانه و ئێمه‌ش عێراقین، ئه‌و قوڵاییه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ هیچ پایته‌ختێكی دیكه‌ی جیهان نییه‌تی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كێشه‌كانی دیكه‌ی كردووه، هاوكات بڕیاریداوه له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێبهێندرێت.
ڕ . ج