شارپرێس:
دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتینی رەتیكردەوە، كە تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە زەهایمەر بووبێت.
مارادۆنا لەمیانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بوون.
ئەو ئەستێرەی ئەرجەنتین، كە ئێستا تەمەنی 58 ساڵە، ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، تووشی نەخۆشی زەهایمەر بووە.
مارادۆنا سەرەڕای ئەوەی دەنگۆكانی رەتكردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئەو ئەو جۆرە نەخۆشییە هەر ناناسێتو ناشزانێت چییە.
هـ ـ ح