هەماهەنگی هەواڵگری لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و توركیا هەیە
هێرشەكانی سوپای توركیا بەنمرە یەك ئامانجەكانی لەباشووری كوردستان دەپێكێت

کوردستان

29/06/2019‌ 2033 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسەرۆكی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی لەحەسەكە، داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد هەڵوێستی خۆی دەربارەی هێرشە دوژمنكارییەكانی توركیا و چۆڵ كردنی بنكەكانی و رادەستكردنی بە داگیركەری تورك روون بكاتەوەو ئاشكرایكرد، بەهۆی هەماهەنگییەوە هێرشەكان بەنمرە یەك باشووری كوردستان و گەلەكەی دەكاتە ئامانج.

دوای چەندین كۆبوونەوەی ئەم دوایەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و حكومەتیتوركیا، بە شێوەیەكی روون دەردەكەوێت چەندین رێككەوتن لە نێوانیاندا كراوە، لە نێویاندا هێرش كردنی توندی سوپای توركیا بۆ سەر ئەو ناوچانەی جێگای بەرگری رەوان، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ چۆڵكردنی ئەو شوێنانەی پێشمەرگەكانی پارتی تێدابووە و رادەست كردنیان بۆ دەستی سوپای توركیا، لەهەمان كاتدا حكومەتی هەرێم بێ دەنگی هەڵبژاردوە.

لەم چوارچێوەیەدا ئاژانسی هەواڵی هاوار، دیدارێكی لەگەڵ هاوسەرۆكی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی لەحەسەكە (جوان عیسو) ئەنجامداوە، بۆ تیشك خستنە سەر رێكارەكانی سوپای داگیركەری توركیا بۆ سەر ئەو ناوچانەی جێگای بەرگری رەوایە و تێیدا ناوبراو دووپاتیكردەوە هێرشەكانی داگیركەر بەنمرە یەك گەل و باشووری كوردستان دەكاتە ئامانج، بۆ زاڵ بوون بەسەر ئیرادەی گەلی كوردستاندا.

عیسو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێرشەكانی توركیا نوێ نین بەڵكو درێژكراوەی دەیەكانی پێشووە، لەم بارەیەوە وتی: ئامانجی ستراتیجی بریتییە لە زاڵ بوون بەسەر جوگرافیای تەواوەتی ناوچەكەدا. هەروەها ئەو بێدەنگی و رادەستكردنەی شوێنەكانی پێشمەرگە و رادەستكردنی بە سوپای تورك و بێ دەنگیە بێ هیواكەی حكومەتی باشوری كوردستان بەڵگەیە لەسەر هەبوونی تەنسیق كردنێكی هەواڵگیری لە نێوان توركیا و حكومەتی هەرێمدا.

عیسو باسی لەوەش كرد، گەل و حكومەتی باشوور دەزانن هێرشەكان بە نمرە یەك ئەوان دەكاتە ئامانج، چونكە سیاسەتی دەوڵەتی تورك روون و ئاشكرایە، ئامانجی زاڵبوونە بەسەر ئیرادەی گەلی كوردستان و سەرجەم كۆسیستەمە دیموكراتیەكان لە ناوچەكەدا، لەهەمان كاتدا هەلوێستی سەرجەم گەلان روونن، لە میانی ئیدانە و سەركۆنەكردن دانانی قەلغانی مرۆیی بۆ ئیدانە كردنی سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەمبەر هێرشەكانی ئەمدوایەی هێرشەكانی سوپای توركیا.

عیسو ئەوەی روون كردەوە، لە میانی دیداری ئەمدوایە لەگەڵ سەركردەی گەلی كوردستان عبد الله ئۆجلان، دووپاتیكردۆتەوە و مكوڕ بوە لەسەر چارەسەری ئاشتیانە و وەلانانی توندوتیژی بۆ گەیشتن لە چارەسەرێكی سیاسی بۆ سەرجەم ناوچەكە.

عیسو هیوای خواست كۆبونەوەكانی ئەمدوایەی نێوان وەفدی حزبە كوردیەكان لە رۆژئاوا و باشوری كوردستان زەمینەیەكی لەبار دروست بكات بۆ گرێدانی كۆنگرەیەكی نیشتمانی كوردستانی، ئەوەشی وت: لەگەڵ ئەوەدا ئەنجامی پێچەوانە لەسەر زەمین دەبینین، پێچەوانەی ئەوەی گەلی كوردستان پێشبینی دەكات، قۆناغەكە پێویستی بە هاوكاری نێوان گەلانی سەرجەم پارچەكانی كوردستان هەیە.

عیسو وای دەبینێ، بێ دەنگ بوونی حكومەتی باشور لە هەمبەر هێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر باشوری كوردستان كاریگەری لەسەر واقیعی ناوخۆیی هەرێم دروست دەكات.

لە كۆتاییدا ناوبراو داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد روون كردنەوە لەبارەی هەندێ خاڵی گرنگەوە بدات سەبارەت بە چۆڵكردنی شوێنە سەربازیەكان و دەرخستنی روویی راستەقینەی ئەو هێرشانە و وتی : ئەگەر ئەو رونكردنەوەیە نەدرێت، بەڵگەیە لەسەر هاوبەش بوون لەو هێرشانەدا، و ئەنجامەكان نیگەتیڤ دەبن لەسەر سەرجەم ناوچەكە و خزمەت بە سیاسەتی داگیركاری توركیا و ئەو سیاسەتانە دەكات كە گەلی كوردستان و سەرجەم كۆسیستەمە دیموكراتەكان لەناوچەكەدا دەكاتە ئامانج.

وەرگێران: حلمی رەسول رەزا