شارپرێس:
ریچارلیسۆنی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌رامبه‌ر دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی له ناكاوه‌وه به‌رامبه‌ر پاراگوای دوورخرایه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه پێكهاته‌ی وڵاته‌كه‌ی.
میدیاكانی به‌رازیل بڵاویانكرده‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بڕازیل چاكبوونه‌وه‌ی ریچارلیسۆنی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه و گه‌راوه‌ته‌وه مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.
ریچارلیسۆن له یاریی رابردوو به‌رامبه‌ر پارگوای به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی ڤایرۆسی غوده له پێكهاته‌ی برازیل دوورخرایه‌وه، له كوپا ئه‌مریكا به‌شداری سێ یاریی كردووه و تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.
سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له یارییه‌كی چاره‌نوسازدا به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین یاری ده‌كات و براوه‌یان بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا سه‌رده‌كه‌وێت.
ه.م