بەیڵ دەنگۆی گفتوگۆ لەگەڵ ئەنتەرمیلان رەتدەكاتەوە

وەرزش

01/07/2019‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو دەنگۆیانە رەتكرایەوە، گوایە یانەی ئەنتەرمیلان‌و گاریس بەیڵی ویڵزی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەگفتوگۆدان.

بار نێت، بەرێوەبەری كارەكانی گاریس بەیڵ رەتیكردەوە، هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلان كردبێت، بۆ چوونی یاریزانە ویڵزییەكە بۆ یانەی ئیتالییەكە.

بار نێت راشیگەیاند، یانەی ئەنتەرمیلان هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ نەكردووەو رەتیشیكردەوە، بەیڵ خواستی هەبێت یاری بۆ ئەو یانە ئیتالییە بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژنامەكانی ئیتالیا بڵاویانكردەوە، كە یانەی ئەنتەرمیلان دەیەوێت لەم هاوینە گاریس بەیڵ بگوازێتەوە ریزەكانی.

هـ ـ ح