راهێنەرەکەى سامپا لە دەرکردن رزگاری بوو

وەرزش

08/07/2019‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دواى بەدەستهێناوى نازناوى کوپا ئەمریکا راهێنەرەکەى بەرازیل لە دەرکردن لە هەڵبژاردەى وڵاتەکەى رزگارى بوو.

 

شەوى رابردوو هەڵبژاردەى بەرازیل بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک پیرۆى لە جامى کۆپا ئەمریکا کردە دەرەوەو نازناوەکەى بەدەست هێنا.

 

رۆژنامە وەرزشیەکانى بەرازیل بلاویان کردەوە ئەو پاڵەوانییتییە دوا هەل بوو کە یەکێتى تۆپی پێیى بەرازیل داینابوو بۆ ئەینۆر لیۆنارۆد راهێنەرى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى.

 

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەگەر بەرازیل نازناوەکەى بەدەست نەهێنایە ئەوا ئەو راهێنەرە لە پۆستەکەى دوور دەخرایەوە، بەڵام بە بردنەوەى لەو نازناوە توانى خۆى لە دەرکردن رزگار بکات و لە پۆستى راهێنەرایەتیدا بمێنێتەوە.

س.هـ