لیڤەرپوڵ نزیكە لەكڕینی بچووكترین یاریزانی پرێمیرلیگ

وەرزش

10/07/2019‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی نزیكە لەكڕینی بچووكترین یاریزانی خولی ینگلیزی، كە بە پرێمیرلیگ ناسراوە.

رۆژنامەی میۆرۆ بڵاویكردەوە، كە یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت لەم هاوینە یاریزانی ئینگلیزی هارڤی ئیلیۆت بكرێت، كە پێشتریش یانەی بەرشەلۆنە لەسەر هێڵ بوو بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.

ئیلیۆت بچووكترین یاریزانە، كە لەخولی ئینگلیزی یاری كردبێت، ئەوەش بە تەمەنی 16 ساڵ‌و سی رۆژ، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

ئیلیۆت بۆ یانەی فوڵهان یاری دەكات‌و بەم دوایانە گرێبەستەكەی نوێكردەوە، كە رەنگە ئەوە رێگرێكییەكی گەورە بێت لەبەردەم لیڤەرپوڵ.

هـ ـ ح