رێکخراوی بەدر رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک ره‌تده‌كاته‌وه‌

عیراق

12/07/2019‌ 1752 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
محەمەد بەیاتی، بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر لە باکوور ئەو رێکكەوتنەی یەکێتی و پارتی بۆ دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووک رەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی دەبێت دیاریکردنی پارێزگار لەڕێگای سازانی هەموو پێکهاتەکانەوە بێت.

محەمەد بەیاتی، بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، "دیاریکردنی تەیب جەبار وەک پارێزگاری کەرکووک رەتدەکەینەوە، لەبەر ئەوەی دیاریکردنی ئەو کەسەر بە رێکەوتن نەبووە لەگەڵ پێکهاتەکانی تری ناو کەرکووک".

راشیگه‌یاند، "زۆرینەی کوردیی لەناو ئەنجوومەنی پارێزگا پاساوی ئەوانە بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێ، بەڵام پێکهاتەکانی تر دان بەو هەنگاوە نانێن  لەبەر ئەوەی لەلایەن یەک پێکهاتەوە دەنگی لەسەر دراوە".

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی بەدر جەخت دەکاتەوە، "کەرکووک هێشتا بەشێکە لە عێراق و نەخراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و لەژیر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی بەغدادایەن نەوەک دەسەڵاتی هەرێم، هەر لەبەر ئەوە هەرێم هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر کەرکووکدا نییە و دەبێت پارێزگار بە سازانی هەموو پیکهاتەکان دیاری بکرێت".

بەیاتی گلەیی ئەوە دەکاتن کە حکوومەتی فیدراڵی و پەرلەمان تەنیا وەک تەماشاکەر ماونەتەوە و هیچ هەنگاوێک نانێن، لەکاتێکدا چارەسەری کێشەکە لەدەستی ئەواندایە.

بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر لە باکوور دەشڵێت، "جموجۆڵەکانی حزبە کوردییەکان بۆ درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەڕووی دەستوورییەوە رەتکراوەیە و خەڵکی کەرکووکیش لەگەڵ پیکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکاندان، بەڵام حزبەکان هەوڵ دەدەن دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرن، ئەوەش بێسەرەوبەرەیی بۆ پارێزگاکە دەهێنیت".