ئێران هەڕەشەى بەرزکردنەوەى پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ ٢٠% دەکات

جیهان

17/07/2019‌ 236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی ئاژانسى وزەی ناوەکى ئێران رایگەیاند، مەرج نییە لە پیتاندنی سەدا ٤.٥ ی تێبپەڕن، ئێستا لەو ئاستەدا دەمێننەوە.


بەهرۆز کەماڵوەندی وتەبێژی ئاژانسى وزەی ناوەکی ئێران رایگەیاند، ئێستا ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراو زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆگرامە و خێرایی هومار کردنەکەشی زیاد دەبێتەوە لە راستیدا پیتاندن وەکوو لۆکۆمۆتیڤێکە کە هەرچی بچێتە پێشەوە خێراییەکەی زیاتر دەبێتەوە؛ ئێستا ئاستی پیتاندنی ئێران ٤.٥ لە سەدە.

 

ناوبراو جەختیکردەوە، وڵاتەکەى مەرج نییە لە ئەو ئاستە تێبپەڕن، بۆ ماوەیەک لە ئەو ئاستە دەمێننەوە، بەڵکو پیتاندن وەکو شەمەندەفەرێی خێرایە کە وێستگەی دوایی دەبێتە سەدا ٢٠.


 کەماڵوەندی رونیکردەوە، مەنتقی تەکنیکی و پێداویستی وڵات و مەنتقی سیاسی، ئەگەری هەیە بە پێی مەنتقی سیاسی ڕێژە و ئاستی پیتاندنی بگۆڕێت؛ هەر ئەو جۆرەی کە بە پێی ئەو مەنتقە پیتاندنەکان سنوردار بووەوە.

س.هـ