ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی داواكراوەكە رادەگەیەنێت

کوردستان

20/07/2019‌ 705 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی داواكراوەكە رادەگەیەنێت، كە هۆكاری دەستگیركردنەكەی رووننەكردووەتەوە.

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە، "ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە، تاوانبار مەزلوم داغ، كە دوو رۆژ لەمەوبەر وێنەی وەك داواكراو لەپەیجی دژە تیرۆری كوردستان بڵاوكرایەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و دژە تیرۆری كوردستان دەستگیر كرا".

دوو رۆژ پێش ئێستا ئاگادارییەك بڵاوكرایەوە، لێكۆڵینەوەكان دەربارەی رووداوە تیرۆریستییەكەی 17ی تەمووز، كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی سێ كەس بەردەوامەو "ئەو كەسەی كە وێنەكە‌ی بڵاوكراوەتەوە (ناوی مەزلوم داغ)ـە، لەدایكبووی ساڵی (1992)ـە و خەڵكی شاری دیاربەكره لە توركیا‌، ناوبراو لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانەوە داواكراوە".

هـ ـ ح