نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

21/07/2019‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەو گرژییانەی لەئاوەكانی كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 54 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.47 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 24 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

گرژییەكانی كەنداوی عەرەبی‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی كێشەكانی ئەمریكاو ئێرانەوەیە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح