حكومەتی عێراق موچەی فەرمانبەران هەرێم دەنێرێت

عیراق

22/07/2019‌ 3589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، سبەی سێ‌ شەممە پشكی ئەم مانگەی موچە لە بەغداوە دەنێردرێت .

هۆشیار عەبدوڵڵا، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە لەنووسینێك ئاشكراشیكرد، سەبارەت بە دواكەوتنی ناردنی پشكی هەرێم بۆ ئەو مانگە كەمێك پێش ئێستا قسەم لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق كرد ، پێی راگەیاندم، سبەی سێشەممە پشكی هەرێم دەنێردێت.

بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە وەزیری دارایی ئەوەشی وتووە: هیچ خەلەلێك نییە، بەڵكو مانگانە، كە وەزارەتی دارایی كاتێك دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە چەند رۆژێكی پێدەچێت دواكەوتنی چەند رۆژێك مانای بونی گرفت یا كێشە نییە .

ئەمە لەكاتێكدایە بەهۆی نەناردنی پارە لەبەغداوە چەند رۆژێكە وەزارەتی دارایی هەرێم بەسیستی موچەی فەرمانبەران دابەش دەكات‌و ئەوەش نیگەرانی دروست كردووە.

هــ ـ ح