شارپرێس:
لە وەرزی هاویندا بەگشتی پلەی گەرمی بەرز دەبێتە هۆی تیكچوون و خراپبوونی خواردن ، بەڵام ئایا بیرتان لە كاریگەرییەكانی لەسەر دەرمان كردۆتەوە ؟ لێرەدا چەند ئامۆژگارییەكتان دەخەینە بەرچاو بۆ پاراستنی دەرمانەكانتان و زانینی ئەوەی كە ئایا تێكچووە یان نا .
لەوچوارچێوەیەدا ژووری دەرمانخانەكانی ویلایەتی هیسنی ئەڵمانی هۆشداریداوە لەوەی پلەی گەرمای بەرز دەبێتە هۆی تێكچوونی دەرمانەكان ، كە لەڕێگای ئەم نیشانانەوە دەكرێت بناسرێتەوە :
گۆڕینی رەنگی دەرمانەكە و بۆنەكەی .
درووستبوونی درز لە خەپلە دەرمانەكان ٠ دەنكۆڵەكان).
درووستبوونی كڵۆ لە شرووبەكاندا و لێڵبوونی رەنگەكەی.
ژووری دەرمانخانەكانی هیسنی ئەڵمانیا دەڵێت ئەگەر تێبینی ئەو گۆرانكاریانەت كرد ئەو پێویستە دەرمانەكە فڕێ بدرێت ، دەشڵێت گرنگە داو و دەرمانەكان لە شوێنی وشك و پلەیەكی گەرمی كەمتر لە ٢٥ پلەی سەدی بپارێزرێت .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی