مانگانە زیاتر لە ٨ ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمە جوانكارییەكان خەرجدەكرێت

هەمەڕەنگ

25/07/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیشەسازی جوانكاری یەكێكە لەبابەتە گەرمەكانی رۆژ، كە بەخێرایی گەشە دەكات و بەرهەمە سەرسوڕهێنەرەكانی پێست گرنگی پێدەدرێت.

مانگانە كڕیارەكان زیاتر لە ٨ ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمە جوانكارییەكان خەرج دەكەن‌و ئەو ژمارەیەش ڕوو لە زیاد بوون.

ڕێژەی كەرەستەكانی بەرهەمی جوانكاری لە ئێستادا زیاتر گرنگی دەدەن بەو بەرهەمانەی، كە كاریگەریەكانی پیربوون ناهێڵن. 

بەرهەمە سروشتییەكان زۆر هەستیارن بەرانبەر پێست بەتایبەت ئەو پێستەی، كە كاردەناوەی بۆ بۆن، چەوری و بەرهەمەكانی تر دەبێت، كە بە شێویەكەی ئاسایی لە بەررهەمی جوانكاریدا بەكاردێن.

یەكێكی دیكە لە بابەتەكان لەسەر گرنگی دان بە پێست، پارێزی تەندروست و ئەو بەرهەمانەیە، كە دژی ژینگەی پیس. كە ئێستادا بەیەكێك لە كاریگەرترین چارەسەر دژی پیربوونی پێست دادەنرێت.

ئەو بەشە پێك دێت لە بابەت و زانیاری دەربارەی خواردن و ئەو بەرهەمانەی چاودێری پێستێكی سروشتی دەكەن، كرێمی شێداری پێست، دژەخۆر، پلاندانان دژی پیربوون ، پاكەرەوەی پێست.  

وەرگێڕان: شەیدا كەمال، رەوەند ئیسماعیل