سووڕی مانگانەی ئافرەت چییەو چۆن دروست دەبێت؟

تەندروستی

28/07/2019‌ 3031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوڕی مانگانەی ئافرەتان بەشێكە دۆخێكی تەندروست، كە هەموو مانگێك لە تەمەنی ١١ یاخود ١٤ تا تەمەنی ٥١ ساڵی بەردەوام دەبێت.

كاتێك جەستە خۆی بۆ سكپری ئامادە دەكات، ئەگەر سكپری ڕوو نەدات ئەوا ڕێژەی ئسترۆجین و پرۆجیسترۆن كەمدەكات بەڕێژەیەك، كە ئاماژە بە جەستە دەكات بەئەنجامدانی سوڕی مانگانە. 

لەكاتی ئەم سوڕی مانگانەدا، ئافرەتان دوو بۆ سێ كەوچكی چێشت خوێن لەدەست دەدەن.

ئەم سوڕە لە نێوان كۆتا ڕۆژ بۆ یەكەم ڕۆژ بەڕێژەی ٢٨ ڕۆژ دەبێت‌و بەشێویەكەی ئاسایی ماوەكەی دوو ڕۆژ بۆ حەوت ڕۆژ دەخایەنێت لەگەڵ خوێنبەربووندا.

وەك ئافرەتێك ، جەستەت ئەو شتانەی، كە لە جەستەدا بێ كەڵكن دەریان دەداتە دەرەوە، هەموو مانگێك جەستە خۆی بۆ سكپری ئامادە دەكات ‌و هێڵكەی نەپیتراو بەرهەم دێت بۆ پیتاندن، بەڵام لەكاتی نەپیتاندندا ئەوا جەستە پێویستیان نابێت و دەردەرێنە دەرەوە لەگەڵ خوێندا و هەر كاتیك ئەمە تەواو بوو جەستە دەست دەكاتەوە بەچالاكییەكانی خۆی.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل