بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

28/07/2019‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەكاریگەری گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی حەوت سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 63.46 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێك نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 56.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە 18 سەنت بەرزبووەتەوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییەكانی ئەمریكاو ئێرانە لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها چەند رۆژێكیشە بەرهەمی نەوتی ئەمریكا رووی لەكەمبوونەوە كردووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح