شارپرێس:
ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا له‌مانچسته‌ر یونایتده‌وه بۆ یانه‌كه‌ی به به‌های 150 ملیۆن پاوه‌ند.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار، ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یه به به‌های 150 ملیۆن پاوه‌ند كه ده‌كاته 166 ملیۆن یۆرۆ، پۆگبا له‌مانچسته‌ر یونایتده‌وه بۆ یانه مه‌دریدییه‌كه بگوازێته‌وه.
ئه‌و نرخه‌ی ئیداره‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ كڕینی پۆڵ پۆگبا ته‌رخانیكردووه خه‌یاڵییه و پێناچێت ئیداره‌ی شه‌یتانه سوره‌كان ڕه‌تیبكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێتوو پۆگبا به‌و نرخه بگوازرێته‌وه بۆ ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌وا ده‌بێته گرانترین گرێبه‌ست له مێژووی خولی ئینگلیزی‌دا، كه تا ئێستا ئه‌و ڕیكۆرده بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆتینیۆ بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆماركراوه ئه‌ویش به نرخی 145 ملیۆن پاوه‌ند.
ڕ . ج