بەرنامەی "زە ڤۆیس" ئەحلام‌و راغب عەلامە كۆدەكاتەوە

هەمەڕەنگ

31/07/2019‌ 499 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرنانەی زە ڤۆیس (the Voice) دەستپێكردنی وەرزێكی نوێی راگەیاند، كە لەتەلەفزیۆنی ئێم بی سی پەخش دەكرێت.

بەپێی راگەیەنراوی بەرنامەكە، راغب عەلامەو ئەحلام جارێكی تر بانگهێشتكراونەتەوەو دەبنە ئەندامی لیژنەی بەرنامەكە.

هەروەها لەبەرنامەكە هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا نەماوەو عاسی حەلانی، سەمیرە سەعیدیش دوو ئەندامی تری لیژنە چوار كەسییەكەی بەرنامەكە دەبن.

ماوەی رابردوو ئەحلام لەبەرنامەكە دوور كەوتەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی چەند كێشەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی كەناڵی ئێم بی سی.

هـ ـ ح