نــرخــی دۆلار لــە بــازاڕەكــانــی هــەرێــم زیاتر نزمدەبێتەوە

کوردستان

01/08/2019‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 100 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 100 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆ لەچاو رۆژانی رابردوو نرخەكەی زیاتر دابەزیوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 135 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 149 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 300 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 750 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح