جوتیارانى هەرێم یاداشتێک ئاراستەى حکومەت و پەرلەمانى عێراق دەکەن

عیراق

01/08/2019‌ 522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جوتیارانى هەرێمى کوردستان یاداشتێک ئاراستەى پەرلەمانى عێراق دەکەن و داواى پێدانى شایستە داراییەکانیان دەکەن.

 

ئەکرەم عەلى نوێنەرى جوتیارانى هەولێر بە شارپرێسى راگەیاند، ئەمرۆ وەک نوێنەری جوتیارانی كوردستان یاداشتێکمان دایە پەرلەمانى عێراق و حکومەتى عێراق کە داوامان کردوە شایستە داراییەکانمان بۆ خەرج بکەن و قەرەبووشمان بکەنەوە.

 

نوێنەرى جوتیاران ئاماژەى بەوەشکرد، یاداشتەکەیان لە پێنج خاڵ پێکهاتووەو ئەوانیش بریتین لە:

 

یەکەم: خەرجکردنى شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016.

 

دووەم: قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتەكانی لافاوی ئەمساڵ.

 

سێیەم: قەرەبووكردنەوەی ئەو جوتیارانەی لە ناوچە كوردستانییەكان بەھۆی ئاگر كەوتنەوەكە دەغڵ و دانیان سوتاوە.

 

چوارەم: پێكھێنانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە كێشەی زەوی و زار لە سنووری مادەی 140.

 

پێنجەم: پێکهێنانى لیژنەیەك بۆ سڕینەوەی بڕیاری حزبی بەعس لەبارەی زەوی جوتیارانی كورد كە زەوییەكانیان دراوە بە عەرەبەكان.

 

س.هـ