شرپرێس:
لیۆنێل میسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور ناسراو بە "كۆنمیبۆڵ" سزا درا.
بەپێی بڕیاری یەكێتییەكە، لیۆنێل میسی بۆ ماوەی سێ مانگ لەیاریكردن بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سڕدەكرێت، ئەوەش بەهۆی لایەنی ئەخلاقی، كە قسەی بە بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور وتووە.
هەر بەپێی سزاكە، لۆنێل میسی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور بە 50 هەزار دۆلار سزا دەدرێتو ناتوانێت لەیاری یەكەمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەكوبا ئەمریكای 2020 بەشداری بكات.
میسی مانگی شەشی رابردوو دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرانبەر بەرازیل چەند قسەیەكی لەسەر یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور كردو رایگەیاند، بەرپرسانی یەكێتییەكە گەندەڵنو پاڵەوانییەكەیان بۆ بەرازیل ئامادەكردووە.
هـ ـ ح