شارپرێس:
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،
بەپێی پڵانەکانیان لە ساڵی 2027 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت.
فەرمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" لیژنەی دارایی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی عودەی عەواد لەگەڵ
ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبوەوەو چەند پرسێکی تایبەت بە
پێداویستیە دارایی و هونەرییەکانی کۆمیسیۆنەکەیان تاوتوێکرد، لەگەڵ ئەوەشدا
تاوتوێی بودجەی تایبەت بە کۆمسیۆنەکەیان لە بودجەی گشتی تاوتوێ کرد ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکۆبونەوەکەدا هەموارکردنەوەی یاسای
کۆمیسیۆن و چۆنێتی پشتبەستن بە کارتی نیشتیمانیان لەدەنگدان تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان
باسیان لەوەکرد کە ساڵی 2027 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت.