شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەیەکى بهپهله بەئامادەبونی سەرۆک وەزیرانو وەزیری داراییو ئابوری سازدەکەن، بەمەبەستی تاووتوێکردنی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتو بودجەی ساڵی داهاتوو.
سەرچاوەکە ئاشكرایكردوه، "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک بەئامادەبونی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران سازدەکەن، لەپێناو تاووتوێکردنی تەواوکردنی مەلەفی کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا، لەگەڵ تەواوکردنی کابینەی وەزاریو دەنگدان لەسەری لەکۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتودا".
ئهوهشى وتوه، "کۆبونەوەکە وێستگەیەک دەبێت بۆ میوانداریکردنی فالح ساری وەزیری داراییو ئابوریی، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2027و ئەو مەلەفە داراییو ئابورییانەی پهیوەندییان پێوەیەو لایەنی سیاسیى لەخۆدەگرن".
پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی لەکۆبونەوەیەکی بەپەلەدا لەشەوی هەینی ڕابردودا، جهختیكردهوه، ڕۆژی 30ی حوزەیرانی 2027 وادهى کۆتاییو ڕێککەوتوو لەسەرە بۆ جێبەجێکردنی بەندە دەستورییەکانی تایبەت بەچارەسەرکردنی مەلەفی چەکو داوای لەسەرجەم لایەنەکان کردبوو پابەندی هێورکردنەوەیەکی گشتگیربن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئهوهشى ڕونكردوهتهوه، هاوپەیمانیی "دەوڵەتی یاسا" بەسەرکردایەتیی نوری مالیکی بەشێوەیەکی فەرمی "یاسر سۆخەیل"ی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆو "حەیدەر بەهائـ"ی کاندیدکردوە بۆ پۆستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە لەئێستادا وەک ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازیی لەزانکۆی نەهرەین کاردەکات.
