شارپرێس ـ كهنداڵ جودى:
بۆ جاری سێیەم کاروانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی‌و گوندەكانى ده‌وروبه‌رى دەستیپێکرد، بەڵام خێزانە کوردەکان هێشتا له‌چاوەڕوانی گەڕانەوەدان بۆ زێدى خۆیان، سه‌رچاوه‌یه‌كیش لهدیمهشقهوه بۆ شارپرێس ده‌ڵێت، "تائێستا حکومەتی ناوەندیی نەیتوانیوە کۆنترۆڵی تەواوەتی ئەمنی بەسەر شاری سەرێکانیدا ههبێتو ئه‌و گروپە چەکدارانەی لەوشاره بونیان هەیه، هێشتا نەکشاونەتەوە".
ئەمڕۆ سێیەمین کاروانی خێزانە ئاوارەکانی شاری سەرێکانی‌و گوندەواری کە لەکەمپی واشۆکانی لەشاری حەسەکەو ناو هەندێک لەقوتابخانەکاندا نیشتەجێ ببون، بەرەو زێدی خۆیان گەڕانەوە.
به‌گوێره‌ى ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس کەوتون، به‌كۆى گشتیى دوو كاروانى پێشتر‌و ئه‌مڕۆش 1540 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سنورى سه‌رێكانى، بەڵام تائێستا لەناو ئەوکەسانەی گەڕاونەتەوە، خێزانی کوردی تێدانییە؛ سه‌رجه‌میان عەرەبن.
شارپرێس لەچەند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى حكومه‌تى دیمەشقه‌وه زانیاریى ده‌ستكه‌وتوه، كه هۆكارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كوردان بۆ سه‌رێكانى، بۆ ڕێكاره‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تائێستا نەیتوانیوە کۆنترۆڵی تەواوەتی ئەمنی بەسەر شاره‌كه‌دا ههبێتو ئەو گروپه چەکدارانەشی لەوشاره هەن هێشتا نەکشاونەتەوە، ئەم دۆخەش دەبێتە هۆکار بۆ نەگەڕانەوەی خێزانە کوردەکان.
هاوکات سیامەند عەفرینى جێگری فەرماندەی گشتیی پارێزگای حەسەکە بۆ شارپرێس قسهیكردو وتى، "لەداهاتویەکی نزیکدا کارەکانی گەڕاندنەوەی خێزانە کوردەکان بۆ سەرێکانی دەستپێدەکات‌و دۆخی ئەمنیی ناوچەکەش هەڵدەسەنگێنرێت".
لەلایەکی دیکەوە، سلێمان تەویل زانیاریى زیاتر له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌خاته‌ڕوو ئەندامی لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ شارپرێس باسی لەپرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان کرد‌و زانیارییەکانی لەسەر قۆناغی ئێستای گەڕانەوەکە خستەڕوو وتى، "تائێستا به‌گشتیى 1540 ئاواره‌ى سه‌رێكانى گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان، كۆى ژماره‌ى ئاواره‌كانى سه‌رێكانى كه لهحهسهكهو ده‌وروبه‌رى نیشته‌جێن ژماره‌یان 14 هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى ڕه‌وشى ئهمنییو مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ریان، تائێستا هیچ خێزانێكى كوردى سه‌رێكانى بۆ زێد‌و ناوچه‌كه‌ى خۆى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
سلێمان تەویل زانیاریى زیاتر له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌خاته‌ڕوو