ئەمریكا بۆمبهاوێژەكانی لەبەریتانیا كشاندەوە

جیهان

49 خولەک پێش ئێستا‌ 40 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 سوپای ئەمریكا سەرجەم فڕۆكە بۆمب هاوێژەكانی بی 1 كە لە بنكەی فەیرفۆڕد لە بەریتانیا جێگیر بوون، كشاندەوە و گەڕاندویانەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان لە ئەمریكا.

ئەم بڕیارەی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە نیگەرانی ئەمنیی هەبوون پەیوەست بە پیلانی تیرۆریستی كە هەوڵیانداوە دامەزراوەكە بكەنە ئامانج، بە وتەی بەرپرسانی ئەمریكا كە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ كردووە.

هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هەڕەشەكانی سەر بۆمبهاوێژە ئەمریكییەكان كە لە فەیرفۆرد لە باشوری ڕۆژئاوای بەریتانیا جێگیر بوون، وایكرد واشنتۆن بیانگوازێتەوە بۆ شوێنی خۆیان، ئەوەش دوای ڕووداوێكی ئەمنی لە نزیك ئەو بنكەیە كە بووە هۆی لێكۆڵینەوە لە ئەگەری پیلانی تیرۆریستی.