شارپرێس:
بەگوێرەی بەیاننامەیەك لە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی لیژنەی ستراتیژیی سیاسی و بەرگریی هاوپەیمانی بەرگریی مەككەدا سعودیە، پاكستان و توركیا بڕیاریانداوە بەڵێننامەی بەرگریی هاوبەش بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، بەجۆرێك هەنگاوی پێویست بنێن بۆ دابینكردنی هێز و توانا سەربازییەكان و خێراكردنی بڵاوەپێكردنیان بۆ عەرەبستانی سعودییە.
لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی مەككەدا كە لە ڕیاز بەڕێوەچوو، باس لە پێشهاتە ئەمنییەكان و هەڕەشەكانی بەردەم سعودیە كرا. لە میانی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە ڕاسپاردەكانی ڕاوێژكارییە سیاسی و سەربازییەكانی پێشووی پەسەند كرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، دابینكردن و جێگیركردنی هێزەكان بەگوێرەی ڕێكخستنەكان و یاسا نیشتمانییەكانی هەر سێ وڵات ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئامادەیی سەربازی و یەكگرتوویی و توانای بەكۆمەڵ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەكان.