بۆچی جەماوەری دۆناڵد ترامپ لەئەمریكا بەرەو زیادبوون دەچێت؟

جیهان

11/08/2019‌ 1263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلیكساندەر براتیرسكی لە (غازیتا رو) راپۆرتێكی سەبارەت بەو هۆكارانەی وایكردووە گۆڕانكاری لە بۆچوونی ئەو كەسانە رووبدات و ببنە لایەنگری دۆناڵد ترامپ، كەچی هەر ئەوانە بوون ئەوان لە ساڵی 2016 دژی وەستابوونەوە بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، 9ی ئاب دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا ئێوارە خوانێكی ئامادەكرد لەگەڵ پشتیوانەكانی و تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی، ئەو هەستی بەمتمانە بەخۆبوون دەكرد، چونكە خەڵكێكی زۆری بەلای خۆیدا راكێشاوە، كە ئەو دەنگدەرە ئەمریكییانەی لە ساڵی 2016 دا دەنگیان بەترامپ نەدا، لە هەڵبژاردنەكانی ئایندەدا لە بەرژەوەندی ئەو دەنگ دەدەن.

بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، راپرسییەكی كۆمەڵەی ڤۆتیر ستەدی گروپ ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، 28%ی لایەنگرانی كۆمارییەكان، ئەوانەی هەڵوێستیان بەرانبەر ترامپ نێگەتیڤ بوو، لەساڵی 2018دا هەڵوێستەكانیان گۆڕیوە.

شارەزایان چەندین هۆكار بۆ ئەمە دیاریدەكەن، لەلایەكەوە ئابووری ئەمریكا تێكڕای گەشەی بەدەركەوتووە، سەرەرای لێدوانە بێ شەرمەكانیشی كەچی پایەندبوونی بەپەیمانەكانی كاتی هەڵمەتەكانەوە ماوە، هەروەها زۆربەی هەڵسوكەوتەكانیشی بە دڵی دەنگدەری ئەمریكییە، بەڵام گەورە دیبلۆماتكارێكی بیانی پێیوایە بابەتەكە پەیوەندی بە كەسایەتی ترامپەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی هەیە بەئاراستەی گشتی سیاسەتی ئەمریكییەوە.

ترامپ سەركەوتوو بووە لە بەهێزكردنی كاریگەرییەكانی لە ناو كۆمارییەكاندا، هەروەك بەڕێوەبەری ئیداری (Kissinger Associates Inc) تۆم گراهام وتویەتی: حیزبی كۆماری وردە وردە دەبێتە موڵكی ترامپ، ئەمە لەسەرەتای دەسەڵاتدارییەكەیدا روون نەبوو، بەڵام لەم دواییەدا ترامپ دەستی كرد بەهەڵگێرانەوەی رووكەشی حیزب.

جگە لەمانەش، دووبەرەكی حیزبی دیموكراتەكان لە بەرژەوەندی ترامپە.. لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە 20 كەسایەتی نیازی خۆیان دەرخستووە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان، كەچی هیچیان لە ئاستی ترامپدا نین جگە لە جۆ بایدن، ئەمیش لەگەڵ ئەوەی جەماوەری هەیە، بەڵام زۆر بەكەمی بیرۆكەی نوێ پێكشەش دەكات، كە بە دڵی دەنگدەران بێت. 

هاوكات بە گوێرەی قسەی لایەنگرێكی ترامپ (غریك واینر) یەكێك لەكێشەكانی دیموكراتەكان بریتییە جێگۆڕكێیەكی زۆر بەلای چەپدا، ئەمەش لەلای زۆرینەی دیموكراتەكان (ریگانییەكان) = پارێزگارەكان پەسەند نییە.

هەروەها پشتیوانێكی ترامپ بەناوی (تاتانیا)ی بەرەگەز روسی دەڵێت: دیموكراتەكان میشك بە یاسا هیچەكانیان ماندوو دەكەن، بەناوی چاكی سیاسی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا