شارپرێس:
لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانه‌كانی جیهان بڵاوكرایه‌وه، له‌پله‌ی چواره‌می لیسته‌كه‌شدا خێزانی پادشای سعودییه ده‌بیندرێت.
ئاژانسی بلومبێرگ لیستی پێنج خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهانی بڵاوكرده‌وه، كه له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا خێزانی واڵتۆنی ئه‌مریكییه و به‌خاوه‌ندارێتیكردنی كۆمپانیای والمه‌رت سامانه‌كه‌یان 191 ملیار دۆلاره.
له‌پله‌ی دووه‌مدا خێزانی مارس ده‌بیندرێت كه خاوه‌نی كۆمپانیای شۆكۆلاته‌ی مارس-ن و سامانه‌كه‌یان 127 ملیار دۆلاره.
خێزانی كوك پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌یان گرتووه كه سامانه‌كه‌یان 125 ملیار دۆلاره.
هه‌رچی پله‌ی چواره‌مه بۆ خێزانی پادشای سعودییه‌یه كه سامانه‌كه‌یان 100 ملیار دۆلاره، به‌ڵام وه‌ك بلومبێرگ ده‌ڵێت، سامانه‌كه‌یان له‌وه زۆرتره.
هه‌ردوو برا فه‌ره‌نسییه‌كه ئالین و جێرار ورتیمه‌ر له پله‌ی پێنجه‌می ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانه‌كانی جیهاندان كه سامانه‌كه‌یان 57 ملیار دۆلاره.
ڕ. ج