شارپرێس:
له‌سنوری پارێزگاى دیالە بەهۆى مەترسى پاشماوەکانى داعش لەسەریان ئاوارەى ناوچەکانى دیکەى عێراق و خانەقین دەبن.
ناهیده داینی ئه‌ندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا رایگه‌یاندوه، دانیشتوانی گوندی میاحی سنوری ئیمام وه‌یس به‌هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی پاشماوەکانى داعش گونده‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن کە ژمارەى ئەو خێزانانە ٧٠ خێزان دەبن.
ئاماژەى بەوەشکردوە، کاتێک هاوڵاتیانى ئەو گوندە مەترسیان لەسەرەو ناپارێزرێن کەچى هێزە ئەمنییەکان ناهێڵن گوندەکەیان چۆڵ بکەن.
ئه‌و گونده‌ى پەرلەمانتارەکە باسى کردوە،ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی ئیمام وه‌یس، له‌نێوان خانه‌قین – به‌عقوبه، كه گرنگترین رێگه‌ی سنوری پارێزگای دیاله‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
پەرلەمانتارەکە رونیکردوەتەوە، له‌دوای ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه له‌رووی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری ئه‌و ناوچانه به‌باشی بپارێزێت، بۆیه داعش ده‌ستی به‌جموجوڵكردوه.
س.هـ