بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەكاتەوە

جیهان

15/08/2019‌ 245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان نزمكردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.82 دۆلار بەرێژەی 3% نزمبووەتەوەو هەر بەرمیلێكیشی بە 59.48 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.87 دۆلار بەرێژەی 3.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.23 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی دواخستنی بڕیاری ئەمریكا بۆ سەپاندنی گومرگی زیاتر بەسەر كەلوپەلی چینی.

هـ ـ ح