ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەگرێبەستێكی گۆڕینەوە نیمار بكرێت

وەرزش

16/08/2019‌ 723 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەهەوڵەكانی بەردەوامە بۆ دەستخستنی تواناكانی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، لەدواین هەوڵیدا، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەگرێبەستێكی گۆڕینەوە، یانەی پاریس سان جێرمان رازی بكات بە فرۆشتنی نیمار داسیلڤا.

سەرچاوەكان ئاشكرایانكردووە، كە یانە مەدریدییەكە ئامادەیە یاریزانی لاوی یانەكەی ڤینسیوس جۆنیۆرو بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە پاریسییەكە، ئەوەش لەپێناوی دەستبەرداربوون لەنیمار.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەیەكی زۆرە لەهەوڵدایە، بۆ ئەوەی لەم هاوینە نیمار بكرێت، كە پێشتر لەساڵی 2017 ئەو یاریزانە بەرازیلییە ریزی یانە كەتەلۆنییەكەی بەرەو پاریس سان جێرمان جێهێشتبوو.

هـ ـ ح