ئەمریكاو توركیا هەنگاوی یەكەم بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام دەنێن

کوردستان

22/08/2019‌ 1286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی‌و سوپای توركیا دەستیان بەهەنگاوی یەكەم بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لەرۆژئاوای كوردستان كردووە.

ئیبراهیم كاڵن لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، هەنگاوی یەكەم بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام، دەورییەی هاوبەشی سوپای توركیاو ئەمریكا دەبێت لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، كە ئێستا دەست بەو پرۆسەیە لەچەند ناوچەیەك كراوە.

ئەو باسی لەوەش كردووە، كۆبوونەوەیەكی شاندی ئەمریكاو توركیا بەسەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان كراوەو تێدا جەخت لەنانی هەنگاوەكان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام كراوەتەوە.

توركیاو ئەمریكا لەسەرەتای ئەم مانگە دەستیان بەگفتوگۆ كرد بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لەباكووری سوریاو ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، كە گفتوگۆكان لەو بارەشەوە بەردەوامە.

كاڵن جەختی لەوەش كردووە، ئەو هەنگاوەو هەنگاوەكانی داهاتووش بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام بەردەوام دەبن، كە ئەوەش ئەنقەرە دڵخۆش دەكات، بەوەی بەرنامەكانی لەو ناوچانە جێبەجێ دەكرێت.

هـ ـ ح