پۆلیسی توركیا دەست بەسەر دەستنووسێكی كۆنی عیبریدا دەگرێت

هەمەڕەنگ

26/08/2019‌ 669 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی توركیا لە ویلایەتی تەكیرداغ لە رۆژئاوی ئەو وڵاتە، توانیان دەست بەسەر دەستنووسێكی كۆنی عێبریدا بگرن، كە گومان وایە مێژووەكەی بۆ ١٥٠٠ ساڵ پێش ئیستا بگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی و تاوانی رێكخراو  رایگەیاند،  لەقەزای جورلی لە ویلایەتی تەكیرداغ، دوو كەسیان دەستگیر كردووە هەوڵیانداوە ئەو دەستنووسە بفرۆشن، بۆیە لەسەر داوای داوكاری گشتی ماڵی ئەو دوو كەسە  پشكنراوە.

بەقسەی پۆلیس، لەكاتی پشكنینی ماڵەكە تیمی پۆلیس ئەو دەستنووسە كۆنە عیبرییەیان دۆزیوەتەوە، كە مێژووكەی بۆ ١٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوەو لە ١٧ لاپەرە پێكهاتووە .

هەردوو تۆمەتبارەكەش بەتۆمەتی بەقاچاخبردنی شوێنەوار دەستگیركراون و بۆ لێكۆڵینەوە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری كراون.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی