شارپرێس:
سەید عەلی موسەوی یاریدەدەری بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە ناوچەی ئەروەند رایگەیاند، لەو ناوچەیەوە بە بەهای ٢٥ ملیۆن دۆلار بەرهەمی ماسی بۆ عێراق هەناردە كراوە، روونیشیكردووەتەوە، تەنیا لەماوەی دوو مانگی رابردوودا ٤ هەزار تۆن ماسی هەناردەی عێراق كراوە .
موسەوی لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئێرنای ئێرانی راشیگەیاندووە، بەرهەمی ماسی لەڕێگای دەروازەی سنووری شەلەمچە لەباشووری ئێرانەوە هەناردەی عێراق دەكرێت.
هەروەها رایگەیاندووە، كە هەماهەنگی نێوان ژوورە بازرگانییەكانی ئابادانو خورەمشەهر لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنانی پارێزگای بەسرە و كردنەوەی پێشانگای بازرگانی و بەستنی كۆڕ و كۆنفرانس بۆ ناساندنی بەرفەتەكانی وەبەرهێنان دەكرێت هەماهەنگئ ئابووری لەنێوان هەردوو وڵات زیاد بكات .
ناوچەی ئازادیی ئەروەند رووبەری ٣٧ هەزار و ٤٠٠ هێكتارە و دەكوێتە باكووری رۆژئاوای كەنداوی فارس، شارەكانی ئابادانو خورەمشەهر و نینوشەهر، لەنێوان هەردوو رووباری ئەروەند و كارون .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی