تا دێت مرۆڤ کورتترو بچوکتر دەبێتەوە

هەمەڕەنگ

27/08/2019‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان لە کۆلێژی ئیمپێریالی شاری لەندەن کراوە، دەرکەوتووە مرۆڤ هەتا دەبێت کورتر و قەبارە بچووکتر دەبنەوە.

توێژینەوەکە لەسەر ١،٤٧٢ توێژینەوە کرالە زیاتر ٢٠٠ وڵات، کە باڵای ١٨.٦ بلیۆن کەسیان دەستنیشان کرد کە لەدایک بووی ١٨٨٩ بۆ ١٩٩٦ بوون. بە گشتی تێکڕای باڵای مرۆڤ وا دەرکەوت  گەیشتبێتە لوتکە لەماوی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵی ڕابردوودا.

باڵابەرزترین مرۆڤەکان لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێدراوە مرۆڤی هۆڵندین کە پێش ساڵی ٢٠٠٠ لەدایک بوون. و بچوکترینەکانیش ئافرەتانی بە ڕەگەز گوانتیمالان کە پێش ١٩٠٠ کان لەدایک بوون. لەو ماوەدا خەڵکانی وڵاتانی ئێران و کۆریا پشکی بەرزترینین مرۆڤەکانیان  بەرکەوتووە.

ئایا هۆکاری ئەم دابەزینی باڵایە بۆ چی دەگەرێتەوە؟

یەکەم: بەرزی مرۆڤ پەیوەندی بە فاکتەر ژینگەیەکانەوە هەیە وەک شێوازی خواردن.

 

هێشتا ٧٩٥ بلۆین خەلک توانای گەیشتنیان نییە بە خواردنی پێویست و ڕزگاربوون لەو دۆخی تیایدان. ٦٦ ملیۆنی ئەم خەڵکانە  منداڵن . بۆیە برسێتی ڕێگەیان لێ دەگرێت لە گەیشتن بە توانای ڕاستەقینەی جەستەیان بۆ گەشەکردن.

ئەمە یەک لەسەر نۆی دانیشتوانی جیهانە. ئەمە لەهەمان کاتدا مرۆڤایەتی زیاتر لە پێویست بەرهەم دەهێنێت بۆ تێرکردنی هەمووکەس.
هۆکاری باڵا بچووکی لە گوانتیمالا بەڕێژەیەکی زۆردەگەڕێتەوە بۆ بەدخۆراکی.

دووەم، هۆکاری بۆماوەی کاریگەری هەیە، ئەگەر کەسی زیاتری باڵا بەرز منداڵ بخەنەوە ئەوا منداڵی بالابەرزی زیاتر دروست دەبێت. ئەوەی لە هۆڵندا ڕوو دەدات ئەوە دەسەلمێنیت ، کە زۆربەی ڕێژەی پیاوەکان باڵایان شەش پێیە.

ئەو خەڵکانەی کە ژیانێکی خۆشتر دەژین لە وڵاتەکانیاندا، بۆیە زیاتر دەتوانن خۆراکیان دەستکەوێت . و خستنەوەی منداڵی کەمتر. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە سود لە ژیانێکی بوژاوە وەردەگرن.  

هەرچەندە لە ساڵی ٢١٠٠ دانیشتوانی سەرزەووی بۆ ڕێژەی ١٢.٣ بلیۆن کەس گەشە دەکات ، بەڵام دەگەینە خاڵێک کە دەکرێت بتوانین دەستکاری بۆماوی مرۆڤ بکرێت و مرۆڤی باڵابەرزتر بەرهەمبێت.

ئامادەکردنى: رەوەند ئیسماعیل