روسیا لەسەر بنەمای هەڵسوكەوتی هاوشێوە وەڵامی هەڕەشەكانی ئەمریكا دەداتەوە

جیهان

28/08/2019‌ 885 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانە، دیمیتری لارۆ، لە (ئیزڤستیا) راپۆرتێكی نوسیوە دەربارەی مەترسییەكانی بڵاوەپێكردنی رۆكێتە ئەمریكییەكان لە ئەوروپا دژی روسیا.

بەپێی راپۆرتەكە، پێویستە روسیا بە وردی بەدواداچوون بۆ هەڵسوكەوتەكانی ئەمریكا بكات و چاودێری جێگیركردنی رۆكێتە مام ناوەندو كورت مەوداكان بكات لەناوچە جیاوازەكانی جیهاندا جێگیریان دەكات. 

لەهەمان كاتدا، مۆسكۆ بە شێوەیەكی بەرچاو وەڵامی سەرجەم ئاڵینگار و هەڕەشەكان دەداتەوە، ئەگەر چەكە ئەمریكییەكان لە ئەوروپادا دەركەوتن و پلان دادەنرێت بۆ ئەوەی سەكۆی هەلدانەكان و ژێرخانی سەربازی ئامادە بكرێت بۆ وێرانكردنی.

چەندین جار روسیا دووپاتیكردووەتەوە، بڵاوەپێكردنی رۆكێتەكان لەسەر زەمین، بەتایبەتی لە بنكەی بەرگری رۆكێتی لە رۆمانیا و پاشان لە پۆلەندا، بە پێشێلكردنی ئاشكرای پەیماننامەی داماڵینی رۆكێتە ناوەندو كورت مەوداكان دادەنرێت.

لەو روەوە، سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی لە مۆسكۆ ئیدوارد لوزانسكی باسی ئەوەی كردووە دلەڕاوكێیەكی جدی لە نێوان ئەمریكیە سادەكاندا هەیە لەوەی ئێستا روو دەدات، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هۆشداری شارەزاكان لە دەستپێكردنەوەی پێشبڕكێی خۆپرچەككردن. 

ئەو لەو بارەوە دەڵێت: بەداخەوە، ئەو ئاماژانە بانگەشەی دژە روسیای نقوم كردووە و 24 سەعات باس دەكرێت لەسەر كەناڵەكانی تەلفزیۆن، لەبەر ئەوە، لە زۆربەی دۆخەكاندا دانیشتوانی ئەمریكا وەها سەیری تۆمەتەكانی ئاراستەكراو دژی روسیا دەكەن بەوەی راستیەو پێویست بە هێنانەوەی بەڵگە ناكات، لەهەمان كاتدا نزیكبوونەوەی كارەساتەكە لە جەماوەری ئەمریكا دەشاردرێتەوە.

ناوبراو هەبوونی مەترسی سەر گۆڕەپانی نێو دەوڵەتی دووپاتكردەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو، مەترسییەكی راستەقینە هەیە لەسەر هەڵوەشانەوەی پەیماننامەی (ستارت 3)، كە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا جۆن بۆلتون لەسەری مكوڕە.

لۆزانسكی ئەوەشی وت: لە بەدبەخیتدا لە ئێستادا قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ لەگەڵ كردەوەكانیدا یەك ناگرێتەوە، بۆ نموونە ئەو دەڵێت: لە بەرژەوەندی ئەمریكادایە پەیوەندییەكانی لەگەڵ مۆسكۆ ئاسایی بكاتەوە و روسیا بگەڕێتەوە بۆ گروپی هەشت، بەڵام بەبێ رێكار.. روونە ئەمریكا دەچێتە پێشبڕكێی سەرۆكایەتیەوە و هەر هەنگاوێكی راستەقینە لە بەرانبەر روسیا هیچ سودێكی بۆی نییە، گرنگ ئەوەیە پێش هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هیچ شتێك روونەدات، كە لە نۆڤەمبەری داهاتودا بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا