وشەی تاكسی لە چییەوە هاتووەو مێژوەكەی بۆ كەی دەگەڕێتەوە؟

جیهان

30/08/2019‌ 2453 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تاكسی، لەشۆفێرێك و  ئۆتۆمبیلێك پێك دێت، كە ڕادەسپێردرێن بۆ گواستنەوەی سەرنشینەكانیان بۆ شوێنی مەبەست بە برێكی دیاركی كراو لە پارە.

پێش ئۆتۆمبیل، مامەڵە كردن بە هۆكاری گواستنەوە هەر هەبووە، لە ساڵی ١٦٤٠ دا لە پاریس ، پیاوێك بەناوی نیكۆلاس ساوڤاج ئەسپو عەربانەی بەكاردەهێنا بۆ گواستنەوە.

ناوی تاكسی “Taxi” لەچییەوە هاتووە؟
ناوی ئۆتۆمبیلی تاكسی لە وشەی Taximeter هاتووە واتا پێوانی باج، لە ڕاستیدا Taximeter ئامێریكە كە دووری یاخود كاتی ئۆتۆمبیلەكە هەژمار دەكات، بۆ ئەوەی شۆفێر بزانێت چەند ڕۆشتووە، كە ئەموئامێرە لەلایەن ویلهێلم بروهنەوە داهێرا لەساڵی ١٨٩١ دا.

كێ داهێنەری یەكەم ئۆتۆمبیلی تاكسی بوو؟
گۆتلێب دایملەر بە یەكەم كەس دادەنرێت، كە ئۆتۆمبیلی تاكسی دروست كرد لە ساڵی ١٨٩٧دا ، كە ئۆتۆمبیلەكە بە  Daimler Victoria ناسرابوو. 

ئەو تاكسییە ئامێری پێورەی باج یاخود  Taximeter ی لێ بەسترابوو، لە ١٦ ی ٦ ١٨٩٧ گەیەنرایە كۆمپانیاكانی Friedrich Greiner، كە بەیەك كۆمپانیای بازاری تاكسی دادەنرێت.

یەكەم ڕووداوی هاتووچۆی تاكسی
لە ١٣ ی مانگی ٩ ی ١٨٩٩ دا یەكەم هاووڵاتی ئەمەریكی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا. 

ئۆتۆمبیلەكە تاكسی بوو، لەو كاتەدا زیاتر لە ١٠٠ تاكسی لە شەقامەكانی نیویۆرك دا كاریان دەكرد و دەسوڕانەوە.

هێنری بلیسی شەست ساڵە كاتێك یارمەتی ئۆتۆمبیلەكەی هاورێكەی دەدا، شۆفێری تاكسیەك كۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات و لە هێنری بلیسی دەدات.

 دەربارەی ڕەنگی زەردی تایبەت بە تاكسی
خاوەن كۆمپانیای تاكسی هاری ئاڵین یەكەم كەس بووە، كە رەنگی تاكسی كردووە بە زەرد. 

هۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگڕێتەوە كاتێك ئۆتۆمبیلەكان لەناو شارەكاندا زۆر بوون، ئەستەمبوو بۆ كەسەكان تا تاكسییەكان بناسنەوە. 

پەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەك لە زانكۆی شیكاغۆ دەركەوت كە ڕەنگی زەرد ئاسانترین رەنگە بۆ ناسینەوە و Hertzs Chicago ، كە بە یەكێك لە كۆمپانیا دادەنرێت، ڕەنگی ئۆتۆمبیلی تاكسی زەردیان بەكار هێنا لە خزمەتگوزاریەكانیاندا.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل